گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای پەرەسەندنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی نێوان تورکیا و عێراق، لە ماوەی پێنج مانگدا زۆرترین هەناردەی کاڵا و بەرهەمی تورکی بۆ عێراق بووە.
وێنە گەورەکە: دوای سەردانەکەی 22 ی نیسانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان هەردوولا بڕیاریاندا قەبارەی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە 20 ملیارەو بۆ 30 ملیار دۆلار بەرزبکەنەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئەکشامی تورکی، لەماوەی پێنج مانگدا" زۆرترین ڕێژەی هەناردەکردنی تورکیا بۆ عێراق بووە، ئەمەش بە "دەستپێکی سەردەمێکی نوێ" لە نێوان ئەو دوو وڵاتە ناودەبەن.
درێژەی ڕاپۆرتەکە..
یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق و تورکیا واژۆ کرا
لە چوارچێوەی سەردانەکەی ئەردۆغاندا، هەردوو وڵات "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوکاری هاوبەشیان لەسەر پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان" واژۆ کرد؛ ڕێککەوتننامەی هاوکاری لە بوارە جیاوازەکانی وەک بازرگانی، گەشتیاری، پەروەردە، تەندروستی، ئاسایش، زانست و تەکنەلۆژیا، وەبەرهێنان، گەنجان و وەرزش واژۆ کران.
تورکیا ئاستی هەناردەی بەرزکردەوە
هەناردەی تورکیا لە ماوەی مانگی یەک تا مانگی پێنج بە ڕێژەی 4.5% زیادی کردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو و گەیشتووەتە 106.9 ملیار دۆلار.
عێراق پێشەنگی وڵاتانە
لە مانگی یەک تا مانگی پێنج، عێراق پێشەنگی ئەو وڵاتانەی گرتووە کە هەناردەی تورکیا زۆرترین ڕێژەی هەبووە و بە بڕی 790.3 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.
لە دوای عێراق ڕۆمانیا بە 704.9 ملیۆن دۆلار، هۆڵەندا بە 680.6 ملیۆن دۆلار، ئەمریکا بە 447.4 ملیۆن دۆلار و ئیتاڵیا بە 354.6 ملیۆن دۆلار.
زۆرترین ئەو بەرهەمانە چین؟
لە ماوەی پێنج مانگی ساڵدا، کەرتی دانەوێڵە و پەلەوەری و تۆوی ڕۆنی و بەرهەمەکان زۆرترین هەناردەی توركیا بووە بۆ عێراق بە بڕی 931.6 ملیۆن دۆلار.
نرخی ئەو بەرهەمانەی لە تورکیاوە هەناردەی عێراق کراون
مۆبیلیات و کاغەز و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بە بڕی 455 ملیۆن دۆلار فرۆشراون، ماددە کیمیاییەکان و بەرهەمەکان بە 448.9 ملیۆن دۆلار فرۆشراون، کەرتی کارەبا و ئەلیکترۆنی 280.4 ملیۆن دۆلار، بەرهەمە ئاوییەکان و بەرهەمە ئاژەڵییەکان بە 267.4 ملیۆن دۆلار فرۆشراون.
ئەو وڵاتانەی تورکیا زۆرترین هەناردەی بۆ کردوون
بریتین لە ئەڵمانیا، ئەمریکا، ئیتاڵیا و بەریتانیا. هەناردەکردنی 7.6ملیار دۆلار بۆ ئەڵمانیا و 4.9 ملیار دۆلار بۆ بەریتانیا.
زۆرترین هەناردە لە ئیستەنبووڵەوە بۆ بەغدا بووە
لە مانگی یەک تا مانگی پێنج زۆرترین هەناردە بۆ عێراق لە لایەن کۆمپانیاکانی ئیستەنبوڵەوە بە بڕی یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار کراوە.
لە دوای ئیستەنبووڵ لە شارەکانی عەنتاب بە 721.2 ملیۆن دۆلار، ماردین بە 305.3 ملیۆن دۆلار، شرناخ بە 264.9 ملیۆن دۆلار و مێرسین بە 254.7 ملیۆن دۆلار هەناردەی کاڵا بۆ عێراق کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکەکانی ژێر خێمەکانی ئاڤا
- ڕاپۆرت
- 11 کانوونی یەکەم
چیرۆکی "ڕۆژی قیامەت" لە قوتابخانەکەی چەمچەماڵ
- ڕاپۆرت
- 10 کانوونی یەکەم
تورکیا و سووریا خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر هەسەدە ئامادە دەکەن






