
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەبو فەدەک، سەرۆکی ئەرکان و فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەوڵ دەدات کۆنترۆڵی بڕیاری گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بکات بە کۆتاییهێنان بە ئاگربەست لەگەڵ ئەمریکا.
وێنە گەورەکە: دوای دانانی وادەیەک لەلایەن گرووپێکی چەکداریی بە ناوی مقاوەمەی ئیسلامی، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو کۆتاییهاتنی ئەو وادەی ڕاگەیاند و هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوتەی سەرچاوە عێراقییەکان بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆیان لەبارەی تێگەیشتن لە بڕیاری گرووپە چەکدارەکان بۆ دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا کردووە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەوڵی هەندێک لە گرووپە چەکدارەکان بۆ پێشێلکردنی دەسەڵاتەکانی حکومەت لە دۆسیەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نیگەرانە، لەکاتێکدا حکومەت کاردەکات بۆ ئەوەی خشتەیەک دیاری بکات بۆ کشانەوەیان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هەندێک لە سەرکردەی حیزبە شیعییە میانڕەوەکان ترسی ئەوەیان هەیە هەڵکشانی گرژییە هەرێمییەکان لەنێوان ئیسرائیل و ئێران لە باشووری لوبنان پەلبهاوێژێت بۆ عێراقیش.
زانیاریی زیاتر: عەقیل عەباس، شرۆڤەکاری سیاسی دەڵێت، سوودانی تووڕەیە لە گرووپە چەکدارەکان و لەناو چوارچێوەی هاوئاهەنگیش ناڕەزایەتی لە دژیان دەربڕیوە و داوای هەڵویستی جددی کردووە، هەوڵیش دەدات ئێرانیش گوشار لە گرووپە چەکدارەکان بکەن هێرشەکانیان لە دژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستپێنەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





