گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، ژمارەیەکی زۆر لە حاجییانی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا، کە زۆربەیان ئەوانەبوون بە ڤیزای ساڵ گەشتی سعودیەیان کردبوو و ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە.
وێنە گەورەکە: ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی سعودیەیان کردبوو ، تووشی گرفتی مەرج و ڕێکارەکان بوون و ئاستەنگی زۆریان بۆ دروستبوو کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی بەشێکیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی سعودیە بەهیچ جۆرێک ئامادە نەبووە مامەڵە لەگەڵ ئەو سەردانکەرانە بکات کە بە ڤیزای ساڵ چوونەتە ئەو وڵاتە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، جگە لەوەش ئەو حاجییانە هیچ جۆرە خزمەتگوزاریێکیان بۆ فەراهەم نەکرابوو لەلایەن کۆمپانیاکانەوە، بەپێچەوانەی ئەو حاجییانەی لەڕێگەی حکومەتەوە چوونەتە سعودیە.
درێژەی ڕاپۆرت...
ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار حاجی لە وڵاتانی جیهانەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی سعودیەیان کرد، لەو ژمارەیە چوار هەزار و 685 هاونیشتیمانیی هەرێمی کوردستان بوون كە لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە چوون، جگە لەوانەش 15 هەزاری دیکە بە ڤیزەی ساڵ بووە کە وڵاتی سعودیە بە "دەرچوو لە ڕێنماییەکان" ناوی دەبات.
ئاماری گیان لەدەستدانی حاجییانی هەرێمی کوردستان
هەر لەگەڵ چوونیان بۆ کێوی عەرەفە گیان لەدەستدان لەنێو حاجییان زیادیکرد و هاونیشتمانیان هەرێمی کوردستانیش بێبەش نەبوون بە تایبەت ئەوانەی بە ڤیزەی ساڵ بەشداری مەراسیمەکان بوون، بەپێی کۆتا ئامار 25 کەس لەوانەی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە 24 کەس لەوانە ڤیزای ساڵیان هەبووە، تەنیا یەک کەس لەوانە کە لەڕێگەی حکومەتەوە ڕۆیشتووەتە سعودیە گیانی لەدەستداوە، ئەمە جگە لەوەی ئۆتۆمبێلێکی حاجییانی ڤیزای گەشتیاری لەکاتی گەڕانەوەیان لە ڕومادی وەرگەڕا و چوار کەس گیانیان لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو.
"هۆشداریماندا و گوێیان لێنەگرتین"
"ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵیش بەر لە ئەنجامدانی فەریزەی حەج ئاگاداریمان بڵاوکردەوە و هۆشداریمان بە خەڵکدا خۆیان لەم جۆرە ڤیزایە بە دووربگرن، چونکە پێچەوانەی ڕێنمایەکانی سعودیەیە، بەڵام گوێیان لێنەگرتین و بەوە تۆمەتبارکراین کە بۆ مەرامی دیکە ئەمە بڵاودەکەینەوە". کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.
هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەک بۆ حاجییانی مۆڵەتدار دابینکراوە
ئەو حاجییانەی لەڕێگەی حکومەتەوە ڕۆشتبوون، لە هوتێلی بە خزمەتگوزاری دەمانەوە و بە ئۆتۆمبێل بۆ عەرەفە گوازراونەتەوە و چەند خولەکێک بەپێ ڕۆیشتوون، بە بەردەوامی لیژنەی پزیشکی لەگەڵ حاجییەکاندابووە و 21 پزیشک و پەرستار چارەسەرییان پێداون و پشکنینیان بۆ کردوون، دەرمان و پێداویستی پزیشیکی بێبەرامبەر بۆ دابینکراوە، ئەمە جگە لە پێدانی خێمە بۆ مانەوە و حەوانەوەیان.
ئەوانەی بە ڤیزای ساڵ ڕۆیشتبوون بێ خزمەتگوزاری بوون
کۆچەر عەلی مەنتک، یەکێک لە ڕێنماییکەرانی حاجییانی ڤیزای ساڵ بە ئاڤا نیوزی گوت:" بەهۆی ئەوەی سعودیە مامەڵەیان لەگەڵدا نەدەکرد ئەوانەی بە ڤیزەی ساڵ ڕۆیشتبوون، لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکەکانیاندا بێ خێمە، بێ خزمەتگوزاری پزیشکی و چاودێری بوون و بەهانەوەچوونیان زۆر کەم دەبینرا لەلایەن تیمە پزیشکییەکانی حکومەتی سعودیەوە، "کۆمپانیاکانیش خزمەتگوزارییان بۆ حاجییەکانیان دابین نەکردبوو و بەشێکیان هەر تەلەفۆنی حاجییەکانیشیان وەڵام نەدەدایەوە".
تێچووی حاجییان
ئەو حاجییانەی لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕۆیشتبوون، تێچوویان بۆ ڕێگە وشکانییەکە سێ هەزار و 600 دۆلار و لەڕێگەی ئاسمانیشتەوە چوار هەزار و 400 دۆلار بوو، لە بەرامبەردا حاجییانی ڤیزای ساڵ هەموویان بە ڕێگەی وشکانی ڕۆیشتوون و لە دوو هەزار و 500 دۆلار تاوەکو حەوت هەزار دۆلار تێچوویان بووە.
جیاوازی خزمەتگوزاری ڤیزای ساڵ و ئەوانەی لەڕێگەی حکومەتەوە چوون
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
مەکتەب سیاسی پارتی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
قاڵیباف بۆ ترەمپ: هێزەکانتان دەبنە ئامانجمان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێک 13 هاونیشتیمانی لە گەرمیان برینداربوون
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
زانکۆی سەڵاحەددین وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
22 خولەک لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 31 کانوونی یەکەم
پانۆرامای ڕووداوە گرنگەكانی كوردستان لەساڵی 2025ـدا
- ڕاپۆرت
- 31 کانوونی یەکەم
لە ماوەی كابینەی نۆیەم 451 مزگەوت لە كوردستان دروست كراون
- ڕاپۆرت
- 31 کانوونی یەکەم
ئەو شارانەی جیهان کە بەناوبانگترین ئاهەنگی سەری ساڵ ساز دەکەن






