
فڕۆکەیەکی هێڵی ئسمانیی عێراقی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
عێراق بەنیازە فڕۆکەکانی بە ناوی وڵاتێکی دیکە تۆمار بکات بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کە لە ساڵی 2015ەوە گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتانە ڕاگیراوە.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 10 ساڵە هێڵی ئاسمانیی عێراق بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و پێوەرە جیهانییەکان لێی قەدەغە کراوە گەشتی فڕۆکەوانی بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بکات، لەپێناو چارەسەرکردنی ئەم گرفتەش عێراق هەوڵدەدات چارەسەرێک بدۆزێتەوە، بەڵام هێشتا ڕوون نییە ئەم هەوڵە سەردەگرێت یان نا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەناف عەبدولمونعیم، بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانیی عێراقی ڕایگەیاند، خوێندنەوە بۆ چارەسەرێکی کاتی دەکەین لە شێوەی تۆمارکردنی فڕۆکەکانی عێراق بە ناوی دەوڵەتێکی دیکە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانمان بۆ ئەوروپا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، دەزگای سەلامەتیی ئاسمانیی ئەوروپا ماوەی قەدەغەکردنی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بۆ شەش مانگی دیکە درێژ کردەوە، بەمەش سزاکە پێدەنێتە 10 ساڵ.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






