
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: محممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پێکهاتەکان لە کەمکردنەوەی کورسیەکانیان ناڕازین و وێرای ئەوەش زۆربەیان بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکەن، مونا قەهوەچیش ڕایدەگەیێنێت، غەدرێکی زۆر گەورەمان لێکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێشتر پێکهاتەکان خاوەنی 11 کورسیی پەرلەمانی کوردستان بوون، بەڵام ئێستا بۆ پێنج کورسی کەمکراونەتەوە، ئەمەش نارەزایەتیی بەشێک لەو لایەنانە بە دوای خۆیدا هێناوە.
لێدوانی فەرمی: مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: "ئێمە غەدرێکی زۆر گەورەمان لێکراوە، تەنیا یەک کورسی بۆ پێکهاتەیەکی واگەورە شتێکی زۆر هەڵەیە".
لە لایەکی دیکەوە: ڕۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی بەیت نەهرەین بە ئاڤا نیوزی گوت: "تەنیا یەک کورسی بەس نییە بۆ پێکهاتەکەمان، غەدرێکی زۆر گەورە کراوە بەتایبەتی لە کلد و ئاشورییەکان، ئێمە لەگەڵ سیستەمی یەک بازنەیی داین نەک فرەبازنەیی، زۆرترین مەسیحی لە دهۆکە کەچی لەوێ کورسی بۆ دانەنراوە".
گۆشەیەکی دیکە: ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بە ئاڤا نیوزی دەڵێت: "زۆرترین ڕێژەی تورکمان لە شاری هەولێرە و دەبووایە ئێمە پێنج کورسیمان هەبوایە لە پارێزگای هەولێر، بەڵام یەک کورسمان هەیە کە ئەمە دادپەروەرانە نییە".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە