
لۆگۆی حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕاندنەوەی 569 ئاوارەی دیکە بۆ شنگال ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەمەشدا پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان خاوە.
وێنە گەورەکە: 300 هەزار ئاوارەی شنگال لە هەرێمی کوردستانن، حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تاوەکو 30 تەممووزی ئەمساڵ، سەرجەم کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان دابخات و بەشێکی زۆری ئاوارەکان نایانەوێت بگەڕێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو ئاوارانە لە دەرەوەی کەمپەکان دەژیان و لە کۆمەڵگەی شاریا و گوندەکانی سەر بە کۆمەڵگەکە نیشتەجێبوون، ئەمڕۆ گەڕانەوە بۆ ناوچە ڕەسەنەکانیان لە قەزای شنگال.
زانیاریی زیاتر: گەڕانەوەی ئەو خێزانانە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا بووە و پاڵپشتی لۆجستیشیان بۆ دابین کراوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: هیچ هەنگاوێک بۆ ئاساییکردنەوە و فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری بۆ شنگال نەنراوە، بۆیە بەشێکی ئاوارەکان ئامادە نین بگەڕێنەوە و پێشبینیش ناکرێت لەوکاتەی دیاریکراوە کەمپەکان دابخرێن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






