
خولێکی ڕێکخراوی کۆیکای کۆری
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕێکخراوی کۆیکای کۆری دەڵێت "بەردەوامن لەسەر ڕاهێنان بە کارمەندانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆریای باشوور و کارکردنیان لەسەر کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمە.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2004-ەوە کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژەی ستراتیژی ئەنجامداوە، ئێستاش ڕێکخراوی KOICAی کۆری بەردەوامە لە پڕۆژەکانی.
لێدوانی فەرمی: کیم سیئۆک بێرم، سەرۆکی ڕێکخراوی کۆیکا بۆ ئاڤا نیوز گوتی: بەردەوامین لەسەر کردنەوەی خول بۆ فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم لە کۆریا، ئەمساڵ دوو تا سێ خولمان دەبێت و هەر جارێک 18 بۆ 25 فەرمانبەری فەرمانگەکانی حکومەت دەنێرینە کۆریا.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی ڕێکخراوی کۆیکا گوتیشی: لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا ڕاهێنانمان بە هەزار و 500 کارمەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆریا کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: KOICA ڕێکخراوێکی حکومی کۆریای باشوورە، لەسەر بنەمای باجی هاووڵاتییانی کۆریا کارە خێرخوازییەکانی لە 44 وڵات ئەنجام دەدات، لەم نێوەندە لە هەرێمی کوردستانیش ئۆفیسیان هەیە، دواین پڕۆژەیان "بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی گرێبەستە گشتییەکان" بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت