
مەلەی هاونیشتمانییان لە نێو چەمێک
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی نوێترین ئامار، لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا تا ئەمڕۆ هەینی 40 ڕووداوی خنکان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بەرزی ژمارەی ڕووداوەکانی خنکان لە ساڵانی ڕابردوو، بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ ڕێکار و ڕێنماییەکانی مەلەکردنی توند کردووەو قەدەغەی خستووەتەسەر چەندین شوێنی مەلەکردنی ناوچە گەشییارییەکان.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ هەینی 40 ڕووداوی خنکان تۆمارکراوە، ئەمساڵ جیاوازیەکەی ئەوەیە بەشی هەرە زۆری ئەوانەی خنکاون خەڵکی هەرێمی کوردستانن، ساڵی پار ئەمە پێچەوانە بوو.
زانیاریی زیاتر: سەرکەوت کاڕەش گوتیشی: بەشی هەرە زۆری ئەوانەی خنکاون تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 25 ساڵیدایە و لەتەمەنی هەرزەکارین.
باکگراوند: لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 61 کەس بەهۆی ڕووداوەکانی خنکان و سووتان و هەڵدێران لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بەپێی ئاماری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت






