
وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
19 کەناڵی تێلیگرام کە بانگەشەیان بۆ کاری لەشفرۆشی دەکرد، هەزاران وێنەی ژنانی تێیدا بڵاو دەکردەوە لە لایەن وەزارەتی گەیاندنی عێراق داخران.
وێنە گەورەکە: لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی ژنێك چەندین کەناڵی تێلیگرام هەبوون بانگەشەیان بۆ کاری لەشفرۆشی دەکرد و وێنەی ژنانیان بڵاو دەکردەوە، ئەو گرووپانە سەدان هەزار ئەندامیان هەبوو.
لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "19 کەناڵی تێلیگرام بانگەشەیان بۆ لەشفرۆشی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرد لە لایەن وەزارەتی گەیاندنی عێراق داخران، لە 28س مانگی ئایار نووسراوێکم ئاراستەی وەزارەتی گەیاندنی عێراق کرد بۆ داخستنی ئەو کەناڵانە".
زانیاریی زیاتر: "ژنێک سەرپەرشتی ئەو کەناڵانەی دەکرد کە لە هەر پارێزگایەکی عێراق کەناڵێکی تایبەتی بەو کارانەی بۆ دانرابوون". سۆران عومەر ئەوەشی گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاری لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی بە یاسا لە عێراق قەدەغە کراوە و سزای تووندی بۆ دیاریکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






