میدیای فەڕەنسا: چاڵنجی دەسەڵات لە ئێران ڕێژەی بەشداری خەڵکە لە هەڵبژاردن
- ڕاپۆرت
- 2024-06-28

هاووڵاتییانی ئێرانی دەنگ دەدەن- ئاژانسی فارس
ئاڤا نیوز
میدیا فەڕەنسییەکان بە گرنگییەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری ئێران دەڕوانن، پێیان وایە ڕێژەی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردن چاڵنجی سەرەکی دەسەڵاتە لە ئێران.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەڵبژاردنی نۆیەمین سەرۆک کۆمار دەستیپێكرد، بە بەشداری چوار بەربژێر و 61 ملیۆن دەنگدەر، دوو جار كاتی هەڵبژاردنەكە درێژكرایەوە.
درێژەی ڕاپۆرت
دەگوترێت 15٪ی خەڵکی ئێران پشتیوانی لە دەسەڵات دەکەن
تیری کۆویل، ئابوریناسێک کە 20 ساڵی ڕابردوو چاودێری سەرەکی ئێران بووە بە ڕادیۆی نێونەتەوەیی فەڕەنسای گوتووە: "هەر ئەوەی کە کەسایەتییەکی گرنگی ڕیفۆرمخوازەکان وەک محەممەد جەواد زەریف کە پشتیوانی مەسعود پزیشکیانە، نیشاندەری شتێکە. بە گشتی دەگوترێت 15٪ی خەڵکی ئێران پشتیوانی لە دەسەڵات دەکەن و 15٪یشی ڕەقیان لێیە. 50٪ی تر چینی خۆڵەمێشیی ناڕازین، بەڵام خوازیاری گۆڕینی سیستەمی سیاسین. پرسیارە گەورەکە ئەوەیە کە ئایا پزیشکیان دەتوانێت ئەم چینە بۆ نلای خۆی ڕابکێشێت؟!
خەڵک بۆ دۆزینەوەی دەلاقەیەک بۆ گەیشتن بە ئازادی دەکەونە خۆیان
شورا مەکارمی، چالاکی سیاسی و توێژەر لە بواری کۆمەڵناسی، بڕوای وایە کە ئەگەر سەرۆککۆماری نوێ لە چاو ئیبراهیم ڕەئیسی ڕەفتار و گوتارێکی کەمێک نەرمتر و کراوەتری هەبێت، ئەوا یەکسەر خەڵک بۆ دۆزینەوەی دەلاقەیەک بۆ گەیشتن بە ئازادی دەکەونە خۆیان و دەنگی پێ دەدەن".
دەسەڵات دەزانێت کە لە مەترسیدایە
بێڕنارد هۆرکارد، جوگرافیناسی فەڕەنسایی کە وەک پسپۆڕێکی گرنگ لە بواری ئێران ناسراوە، لە وتارێکیدا لە ماڵپەڕی 'ئوریان 21' نووسیویەتی "هەڵبژاردنەکە تەشریفاتی نابێت. لە کاتێکدا کە شەڕی غەززە و گۆڕانکاری لە ناوچەکە لە ئارادایە و شۆڕشە نێوخۆییەکان دەسەڵاتی ڕۆحانییەکانیان هەژاندووە، کۆماری ئیسلامی خۆی لە مەترسیدا دەبینێتەوە و بۆیەشە خوازیاری بەشداربوونێکی زۆری خەڵکە. سەرۆککۆماری ئایندە هەر کەس بێت، کاریگەری دەبێت لەسەر چارەنووسی ئێرانییەکان و خەڵکی فەڵەستین و ناوچەکە و بە هۆی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی دووساڵ پێش، دەسەڵات لە ئێران گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی سەرکوت بە تەنیا بەس نییە و مانەوە پێویستی بە پشتیوانی خەڵک هەیە".
لە وتارەکەدا پێداگری لەسەر تاقە بەربژێرەکەی ڕیفۆرمخوازەکان کراوەتەوە و بە چاوخشاندن بە ڕاپرسییەکانی پەرلەمان دەرکەوتووە بۆ ئەوەی 50٪ی خەڵک بەشداری هەڵبژاردن بن، پێویستە ئەو ملیۆن ئێرانییەی بەشداری جووڵانەوەی 'ژن ژیان ئازادی' بوون، بچنە سەر سەندووقەکانی دەنگدان، بەڵام بە ڕەهایی دیار نییە کە وەها شتێک ڕوو بدات.
نووسەرەکە لەو بڕوایەدایە بە پێی خواستی پزیشکیان بۆ باشترکردنی پەیوەندی لەگەڵ خۆرئاوا، بە شێوەی خۆکار گفتوگۆ ئەتۆمییەکانیش دەگرێتەوە و ئەمەش بۆ خۆرئاوا باشە. لە بەرامبەردا سەعید جەلیلی کە نوێنەری سیاسەتی ئیسلامگەرای نەریتییە، هەڵبژاردنیشی بە واتای بەسترانی ڕێگەی گفتوگۆ لەگەڵ خۆرئاوا و ئەمریکا و تەسکتربوونەوەی ئازادییەکانی ژنان و پشتگیریی زیاتری حیزبوڵاکان و گرووپ و میلیشیاکان دێت.
قاڵیباف لە کاتێکدا چانسی زۆر دەبێت کە خەڵکێکی کەم بەشدار بن. سەرەڕای دەنگۆی ئەو هەموو گەندەڵییەی کە لەسەر ئەم پاڵێوراوە و بنەماڵەکەی هەیە، بەڵام زۆرێک پێیان وایە دەکرێت "شەڕی کەمتر"ی هەبێت!
بۆیە بەم تایبەتمەندییانەوە ئەگەری ئەوە هەیە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بچێتە خوولی دووەم و ئەگەر پزیشکیان و جەلیلی بکەونە بەرامبەر یەک، هەموو تۆڕەکانی سەر بە موحافیزەکار و ڕوحانییەکان و ئەوانەی دوژمنی ئەمریکان دەکەونە دژایەتی پزیشکیان و ئەگەر پزیشکیان و قاڵیبافیش بکەونە بەرامبەر یەکتری، ئەوا پاڵێوراوە کوردەکە بەو مەرجە دەردەچێت کە خەڵکێکی زۆر بەشدار بن.
ڕەهبەر
بێرنارد هۆرکاد لە کۆتایی وتارەکەی، باسی ئەگەری مەرگی عەلی خامنەیی ڕابەری کۆماری ئیسلامی دەکات و دەنووسێت "لەو کاتەدا هیچ ئاخوندێک نییە کە ئەزموون و دەسەڵات و هێزی خامنەیی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئیرادەی خۆی بەسەر ڕوحانییەکان و ئینقیلابییەکان و باڵەکان بسەپێنێت".
بۆیە بە باوەڕی بێرنارد هۆرکاد، پاش مەرگی عەلی خامنەیی، تەنیا کەسێک مەشرووعیەتی بۆ سەرۆکایەتیی ئێران دەبێت، ڕەنگە هەر ئەم سەرۆککۆمارە نوێیە بێت!

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی داعشە زیندانییەکان بۆ عێراق خاو بووەتەوە
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پەیامەکەی ترەمپ لهبارهی مالیكی ماڵی شیعەی شڵەژاندووه
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات





