
ئاوارەی شنگال- وێنە: IOM
ئاڤا نیوز
نزیکەی 10 ساڵە شنگال لە دەست داعش ڕزگارکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دانیشتووانیان ئاوارەن و بەرپرسانی قەزاکە و خەڵکەکەی دەڵێن "دۆخی شنگال نائارامە و بەهۆی ناسەقامگیریی و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تاوەکو 30 تەمموزی ئەمساڵ، سەرجەم کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان دابخات، بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە پارێزگاکانی خۆیان، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنیی، نەبوونی خزمەتگوزاری و ئاوەداننەکردنەوەی ناوچەكەوە، ئاوارەکان ئامادە نین بگەڕێنەوە.
لێدوانی فەرمی: پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی دھۆك بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "هۆکاری سەرەکی نەگەرانەوەی خەڵکی شنگال، جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شنگالە، ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرایە، تەواوی خەڵکی شنگال دەگەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان".
درێژەی ڕاپۆرت..
ڕۆژی سێـی ئابی 2014 چەکدارانی داعش قەزای شنگالیان داگیرکرد و زیاتر لە 100 هەزار هاونیشتمانی ئەو قەزایە ئاوارە بوون، هەر بەهۆی ئەو هێرشەوە 80%ـی ژێرخانی شنگال و 70%ـی خانووەکانی وێران بوون، هێشتا 183هەزار خەڵکی ئەو قەزایە ئاوارەن و بەشی زۆریان نایانەوێت بگەڕێنەوە و بڕیارەکەی بەغدا ڕەتدەکەنەوە بۆ گەڕاندنەوەیان.
هۆکارەکانی نەگەڕانەوەی ئاوارەکان چین؟
خراپی بارودۆخی دارایی خەڵکی شنگال و نۆژەنکردنەوەی ماڵەکانیان و نەبوونی قەرەبوویەکی پێویست، خراپی بارودۆخی ئەمنی و سەقامگیری لە قەزاکە، نەبوونی خزمەتگوزاریی سەرەتایی پێویست و کێشە کارگێڕێیەکان ئاوارەکانی ناچار بە مانەوە لە کەمپەکاندا کردووە و وەک خۆیان دەڵێن بەم دۆخەوە ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
"ئێزدییەکان لە کۆچێکی دیکە دەترسن"
نازم هەرکی، بەرپرسی لقی 17ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "خەڵکی شنگال ژیانی ناو کەمپەکانی پێ باشترە لە ژیان لە شوێنک کە بارودۆخی ئەمنی نەبێت، لەوە دەترسن کۆچێکی دیکە سەرهەڵبدات، ناچاربن بەگەڕێنەوە کوردستان و ئەوکات کەمپیشیان دەست نەکەوێت، هەروەها نەبوونی کارگێریەکی جێگیر لە شنگال یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان، هەندێک لایەنی عێراق هۆکاری سەرەکی جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شنگالن، لایەنە خۆسەپێنەکان هێشتا لە ناو شنگالدا هەن".
ڕێککەوتنی شنگال چیە و باس لە چی دەکات؟
ڕێککەوتنی شنگال لە نێوان حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ساڵی 2020 ئیمزاکراوە، ئامانج لێی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال بوو لە هەموو ڕوویەکەوە، کە ناوەڕۆکەکەی پێکدێت لە هەڵبژاردنی قایمقامێکی نوێ، كۆتاییهێنان بە هێزەکانی سەر بە پەكەكە و هەموو ئەو گرووپە چەکدارانەی دیکەی پەیوەندیان پێوەیەتی، قەرەبووکردنەوەی خێزانی ئاوارەکان بە بڕی 15هەتا 20 ملیۆن، دوو هەزار و 500 پۆلیسی خەڵکی شنگال دابمەزرێن، بۆ پاراستنی ئەمنیەتی خۆیان، هەولێر و بەغدا هەماهەنگی بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و ئیدارەكردنی بكەن.
گرووپە چەکدارەکان ئاستەنگە گەورەکەی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان
نزیکەی 10 ساڵە شنگال لە دەستی داعش ڕزگارکراوە، چوار ساڵیشە ڕێککەوتن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی قەزاکە کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا خەڵکەکەی ئاوارەن و حکومەتی عێراق تەنیا 10%ـی ڕێککەوتنەکەی جێبەجێکردووە، لەوبارەیەوە مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: یەکێک لە ئاستەنگەکانی بەردەم گەڕانەوەی خەڵکی شنگال بوونی ژمارەیەکی زۆر گرووپی چەکداری نایاساییە کە بوونەتە مەترسیی لەسەر ژیانی ھاووڵاتیان، بەتایبەتی پەکەکە.
چەند ئاوارە گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان؟
زیاتر لە 25 هەزار خێزانی ئاوارە لە ناو کەمپەکانی پارێزگای دهۆکدا هەن، لەو ژمارەیە 12٪ـی گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، 37 هەزار خێزانی ئاوارە لە دەرەوەی کەمپەکاندا ماون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە