
لۆگۆی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی
ئاڤا دیجتیاڵ
هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە 31ـی ئاداری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت؛ بڕیاربوو باشاک دەمیرتاش ببێتە بەربژێری دەم پارتی بۆ پۆستی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ، بەڵام پارتەکە بەربژێرکردنی باشاکی ڕەتکردەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، بەربژێریان بۆ سەرۆکایەتیی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەبێت، باشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپە خواستی خۆی بۆ ئەو پۆستە راگەیاند. دەم پارتی لەگەڵی باشاک کۆبووەوە و بە ڕێککەوتنی هەردوولا بڕیاردرا، خۆی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر نەکات.
لێدوانی فەرمی: دوای ڕاگەیێنراوەکە باشاک دەمیرتاش گوتی: "بۆ پشتگیریکردنی سیاسەتی هەڵبژاردنی ناوخۆیی پارتەکەمان، ئامادەیی خۆم بۆ بەرپرسیارێتیی کاندیدکردنی سەرۆکایەتیی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەربڕی، بەڵام بریاری کۆتایی لەلایەن کارگێریی پارتەکەمانەوە دەدرێت و ڕێزی لێدەگرم".
گوتیشی: "پێویستە هەمووان بیزانن، بڕیارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارتەکەمان دراوە. جگە لەو راگەیێنراوەی کە پارتەکەمان بڵاویکردووەتەوە، هیچ لێدوانێکی دیکە نادەم".
زانیاریی زیاتر: بڕیارە 31ـی ئاداری ئەمساڵ، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەڕێوەبچێت و لە دوایین هەڵبژاردنی شارەوانییەکانیشدا، هەدەپە 'کە ئێستا بووەتە دەم پارتی' سێ گەورەشارەوانی بەدەستهێنا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
48 خولەک لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت





