
عەتا سەراوی، سەركردەی پێشووی یەكێتی
ئاڤا نیوز
هێزێکی سەر بە ئاسایشی یەكێتی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی عەتا سەراوی، سەركردەی پێشووی یەكێتی دەستگیر دەکەن و لە بەرامبەریشدا سەراوی پەیامێكی تووند ئاراستەی سەرۆکی حیزبەکە دەكات.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 5-7-2024 عەتا سەراوی، دوای گەڕانەوەی لە سوێد، لە فڕۆكەخانەی سلێمانی لەلایەن هێزێكی ئاسایشی یەكێتییەوە دەستگیر كرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای فەرمیی یەکێتی هۆکاری دەستگیرکردنی عەتا سەراوی، فەرماندەی سەربازیی ئەو حیزبە ئاشکرا دەکات و ڕایگەیاندووە، بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 2ـی تیرۆر دەستگیرکراوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ڕۆژی 19-4-2024 لە گەڕەکی شەهیدانی سەرچنار، ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی هەبێت، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت ئۆتۆمبێلەکە هی عەتا سەراوییە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دوای دەستگیرکردنەکەی عەتا سەراوی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت: داوای ڕوونكردنەوە لە "بافڵ و قوباد تاڵەبانی دەكەم، من ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر تۆمەتێکی داتاشراو دەبمەوە کە بۆم حازر کراوە و بۆم دادەتاشن، تکایە ئەوە ئێمە و ئەوەش ئێوە و ئەو ئەڵقە لەگوێیانەی لە پشتی ئێوە پەلاماری ئێمە دەدەن".
زانیاریی زیاتر: سەراوی ئەوەشی گوتوە، تكایە ئەمە ڕانەگرن، کێ لەپشت ئەم بێڕێزییە بێ، بێ باج نابێ لێی دەربچێت، دەشمەوێ بزانم ئەگەر بڕیارێکی سیاسیتان لەپشت ئەم شانۆگەرییەتانە، دڵنیا بن پلاندانەر خۆی دەسووتێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






