
دیمەنێکی ژاپۆن - وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
خاوەنکار و کۆمپانیاکانی ژاپۆن لە دۆزینەوەی هێزی کار و بەردەوامیدان بە کارەکانیان دووچاری کێشە بوونەتەوە. بە شێوەیەک لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ ژمارەی مایەپووچبوونی کۆمپانیاکان بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.
بڵاوكراوەی فەرمی: کۆمپانیای تیکۆکۆ داتابانکی تایبەت بە توێژینەوە بڵاویکردووەتەوە: بەهۆی کەمی هێزی کار لە ژاپۆن 182 کۆمپانیا لە مانگی کانوونی دووەم تاوەکو مانگی حوزەیران مایەپووچبوونە. لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو تەنیا 72 کۆمپانیا مایەپووچ بوونیان راگەیاندبوو.
ژمارەكان وادەڵێن: ژمارەی مایەپووچبوون لە نێو کۆمپانیاکان بەم شێوەیە دابەشبووە، 53 لە کەرتی بیناسازی، 27 لە بواری خزمەتگوزاری لۆجستی. ئەم دوو کەرتەش سەدا 40 کۆی مایەپووچبوونی کۆمپانیاکانیان پێکهێناوە.
گۆشەیەكی دیكە: ئەو کۆمپانیایەی تایبەت بە توێژینەوە بڵاویکردووەتەوە، یاسا و رێسا سەختەکانی پەیوەست بە هێزی کار لە کەرتەکان وایکردووە دۆزینەوەی کارمەندی نوێ سەخت بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە %80 ی ئەو کۆمپانیایانەی دووچاری مایەپووچبوون بوونە کەمتر لە 10 کارمەندیان هەبووە، ئەوەش نیشاندەری ئەوەیە کۆمپانیا بچووکەکان بەراورد بە کۆمپانیا گەورەکان لە سەختییەکی زیاتردان بۆ دۆزینەوە هێزی کاری نوێ.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
53 خولەک لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی نوێ لە بارەی ناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو نووسراو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت





