
ڕاکان جبووری
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکرێت و ڕاکان جبووری پۆستێکی دیکەی شارەکە وەردەگرێت.
وێنە گەورەکە: دوێنێ ڕاکان جبووری وەک ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد، ئەمڕۆش سەرپەرشتی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەکات، بەمەش بۆ ماوەیەک لە یەک کاتدا دوو پۆستی کاریگەری شارەکە بەڕێوەدەبات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕاکان جبووری کە بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنە، وەک سەرۆکی ئەنجوومەن کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەبات و، تاوەکو دابەشکردنی پۆستەکان لەو پێگەیە دەمێنێتەوە.
ئەمەش بزانە: لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، بە فەرمانی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق، ڕاکان جبووری وەک پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت دەستنیشان کرا، لەدوای سوێندخواردنی وەک ئەندامی نوێی ئەنجوومەن وەک پارێزگاری کاربەڕێکەر بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






