ئاڤا نیوز
فرۆشتنی بەشی دووەمی ژمارە دڵخوازەکانی ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە دەستیپێکرد، بەڵام ئەو ژمارانەی چوار یان پێنج ژمارەیان وەک یەکە ناگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ڕۆژە پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی ئەو هاونیشتمانییانەی کە دەیانەوێ ژمارەی تابلۆی دڵخوازی خۆیان بەدەست بهێنن، لە بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە دەستیپێکردووە، دوای وەرگرتنی ژمارەکە لە گۆڕەپانی بەرێوەبەرایەتیی کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەقید هەوراز فاروق، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی ژمارە دڵخوازەکان بە ئاڤا نیوزی گوت، "هاونیشتمانییان دەتوانن لە هەزارەوە تاوەکو 99 هەزار و 900 وەرگرن، بەڵام ئەو ژمارانەی چوار یان پێنج ژمارەیان وەک یەکە ناگرێتەوە و دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێچووی وەرگرتنی ئەو ژمارانە دوو ملیۆن دینارە، بەشێکی هاونیشتمانییان دوای وەرگرتنی لە گۆڕەپانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە نرخێکی زیاتر دەیفرۆشنەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 22-02-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی هاتوچۆی کرد، تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەڵەبجەی ڕاگەیاند و یەکەم تابلۆی چاپکراوی بە ڕزگاربووێکی ئەنفال بەخشی.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






