
محەممەد زەیف- وێنە: سكای نیوز
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس لەبارەی دەنگۆی بەئامانجگرتنی بەرپرسی باڵە سەربازییەکەی دەڵێت "قسەی بێ مانایە" و ئیسرائیل بە درۆ دەخاتەوە.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل بە چڕی کەمپەکانی ئاوارەی غەززە بۆردوومان دەکات، بە پاساوی ئامانجگرتنی محەممەد زەیف، بەرپرسی باڵی سەربازی حەماس و دەڵێت، "بەسەختی بریندارمان کردووە".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سامی ئەبو زەهرە، سەرۆکی بازنەی سیاسی حەماس لە دەرەوەی غەززە ڕایگەیاند: "هەواڵی بریندارکردنی محەممەد زەیف لە خان یونس کە ئیسرائیل ڕایگەیاندووە بێ مانایە و دوورە لە ڕاستی".
زانیاریی زیاتر: سامی ئەبو زەهرە گوتیشی "سەرجەم قوربانیانی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل لە خان یونس خەڵکی سڤیلن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد زەیف لە ساڵی 1965 لە خان یونس لەدایكبووە و لە 1987 پەیوەندی بە حەماسەوە كردووە، دوای دووساڵ لە چوونە نێو حەماس دەگیرێت و 16 مانگ زیندانی دەكرێت، پسپۆڕە لە تونێل و بۆمبی چێنراو، چەندین جار بریندار كراوە، چاوێك و قاچێكی بەهۆی هەوڵی كوشتنیەوە لەلایەن ئیسرائیل لەدەستداوە، بۆیە بە پیاوە "نۆ ڕۆحەكە" ی حەماس ناسراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






