عەبدولخالق تەڵعەت: ئەگەر پێویست بكات ژمارەی پاسەوانانی سنوور زیاد دەكەین
- هەواڵ
- 2024-07-15

هێزێكی پاسەوانی سنووری هەرێمی كوردستان- سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بە گوتەی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق، زیادكردنی پاسەوانی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان، پەیوەندی بە بارودۆخەكە هەیە و دەڵێت" ئەگەر پێویست بكات ژمارەیان زیاد دەكەن".
وێنە گەورەكە: پێكدادان و ئاڵۆزییەكانی نێوان پەكەكە و توركیا لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان ساڵانێكە بەردەوامە و زیانی ماددی و گیانی زۆری بە هاونیشتمانییان گەیاندووە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولخالق تەلعەت، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هیچ هێزێكی عێراقی بە بێ ڕێككەوتن ناتوانێت بێتە نێو هەرێمی كوردستان، چونكە هێزی سەربازی خۆمان هەیە، بەڵام ئەگەر بارودۆخی سنوورەكان خراپتر ببێت بەدڵنیایی هێزی پاسەوانی سنوور زیاد دەكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەی پاسەوانانی سنوور لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان زیاترە لە 10 هەزار پاسەوان.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران






