
پەرلەمانی عێراق- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
پێشبینی دەکرێت لەم مانگەدا سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە هێشتا لایەنە سووننەکان لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش نەگەیشتوونەتە ڕێکكەوتن.
وێنە گەورەکە: هەشت مانگە پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆکە، پێشبینی دەکرێت ئەم مانگە ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام سووننەکان ناکۆکن و زیاتر لە بەربژێرێکیان هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەززام حەمدانی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم ڕایگەیاند: "لە کۆتایی ئەم مانگە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی بەڕێوەدەچێت، هاوپەیمانییەتیی عەزم دەستبەرداری سالم عیساوی نابێت".
لە لایەکی دیکەوە: ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆژی 20ـی ئەم مانگەی وەک دوایین وادە بۆ لایهنه سوننهكان دیاری کرد، تاوەکو ڕێکبکەون لهسهر بەربژێرێكی هاوبهش بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانیی تەقەدووم بۆ ئەو پۆستە پشتگیری لە مەحموود مەشهەدانی دەکات، لایەنەکانی دیکەی سووننەش پاڵپشتیی سالم عیساوی دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






