
دیناری عێراقی - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند، پارەی دوو مانگی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان گەیشتووە و بڕیارە سبەی دابەش بکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەغدا بڕیاری خەرجکردنی دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکانی دەرکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، کەمێک پێش ئێستا؛بڕی 676 ملیار و 36 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤا نیوزی گوت: سبەی چوارشەممە 17-07-2024، دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و مووچەی هەردوو مانگەکە پێکەوە دابەش دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی لهبارهى هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمینیکا و کاریبی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ 27 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
6 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
10 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی کوردستان بۆ 12 مووچەی پاداشتی خانەنشینان سەردانی بەغدا دەکات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پارەی گەنمی جووتیارانی شێخان دابەش دەکرێت
- بزنس
- 9 تشرینی یەکەم
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت