سەرۆکوەزیران بارزانی: سوودانی نیازپاکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نیشانداوە
- کوردستان
- 2024-02-08

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لەکاتی چاوپێکەوتنەکە، فۆتۆ: سی ئێن بی سی
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕایدەگەیێنێت، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نیازپاکی نیشانداوە و ئومێد هەیە کێشەکان چارەسەر بکرێن.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چەند پرسێک چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی ئێن بی سی ئەمریکی کردووە. لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: "ڕاگرتنی هەناردەی نەوت و نەدانی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان بارگرانی دروستكردووە و خەڵكی تووشی كێشە بوونەتەوە. كۆمپانیا بیانییەكانیش كە ژمارەیەكیان ئەمەریكین و لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنانیان كردووە، تووشی كێشە بوون، بەڵام سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدراڵ سوودانی نیازپاكی نیشانداوە و ئومێد هەیە كێشەكان چارەسەر بكرێن".
بابەتە ستراتیژییەكان:سەرۆکوەزیران بارزانی زیاتر گوتوویەتی: "پێویستمان بە هاوكاری زیاتری ئەمریكایە و مەبەستمان ئەوە نییە پێویستمان بە سەربازی زیاترە، نەخێر ئێمە پێویستمان بە توانای سەربازی زیاترە بۆئەوەی توانای سەربازی پێشمەرگەمان بگاتە ئاستێك نەك تەنیا بەرگری لە خۆمان خەڵكی خۆمان بكەین، بەڵكو بەرگری لە هەموو ئەوانەش بكەین لە هەرێمی كوردستانن".
بە جەختکردنەوە لەوەی هەرگیز داوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکایان نەکردووە، مەسرور بارزانی ڕوونیکردووەتەوە: "ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕوومان بوونەتەوە جیاوازن وەك لەو هەڕەشانەی داعش كە پێكەوە ڕووبەڕوویان بووینەوە. پێشبینی هاوكاری زیاتر دەكەین لە ئەمریكاوە. هاوپەیمانە ئەمریكییەكانمان پێماندەڵێن دەمانەوێت كوردستانێكی بەهێز ببینین چۆن؟ واتە پێویستە لە ڕووی ئابووری، سیاسیی و سەربازییەوە بەهێز بین بۆئەوەی بتوانین لەبەرامبەر هەڕەشەكان خۆمان بپارێزین".
مەترسییە پێشبینی كراوەكان :"زیادبوونی هێرشی درۆن و مووشەكەكان، ئاماژەیەكی ڕوونە، شەڕێكی نوێ لە ناوچەكە دەستیپێكردووە. هەرێمی كوردستانیش بەدەر نییە لە ئاگری ئەم شەڕە. هەرچەندە هەرێمی كوردستان هیچكات نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر دراوسێكانی و هەمووكات فاكتەری سەقامگیری بووە لە ناوچەكە" مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکە ئاماژەی پێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کامپەینێکی دیکە بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار





