
پەرلەمانی عێراق- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
سەرەڕای هۆشدارییەکان لەبارەی ڕیککەوتنی سوننەکان لەسەر بەبژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، پەرلەمان بێ هەڵبژاردنی سەرۆک یەکەم دانیشتنی خۆی دوای پشووی وەرزی یاسادانان دەستپێدەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە کاتژمێری 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 20-7-2024 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە، بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە بێت خوێندنەوەی یەکەم بۆ دوو پرۆژە یاسا و گفتوگۆ و خوێندووەی دووەم بۆ دوو پرۆژە یاسای دیکە دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بڕگەکانی دانیشتنەکە بریتین لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەزگای شەهیدان. خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای پەسەندکردنی کۆماری عێراق بۆ ڕێکەوتنی خزمەتگوزاری ئاسمانی نێوان عێراق و ئازەربایجان.
زانیاریی زیاتر: گفتوگۆ و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرتیش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ناکۆکیی نێو ماڵی سوننە و پەرتەوازەیی پێکهاتەکانی دیکەی عێراق، نزیکەی هەشت مانگە لەدوای دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی، پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






