
پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق یاسای پاسپۆرت هەمواردەکاتەوە، ماددەی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە بەرپرسانی باڵا زیاد دەکات.
وێنە گەورەکە: بڕیارە کاتژمێری 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 20-7-2024 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە، بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە بێت خوێندنەوەی یەکەم بۆ دوو پرۆژە یاسا و گفتوگۆ و خوێندووەی دووەم بۆ دوو پرۆژە یاسای دیکە دەکات.
زانیاریی زیاتر: بڕگەی چوارەمی دانیشتنەکە تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرت ژمارەی 32ی ساڵی 2015.
لێدوانی فەرمی: محەممەد خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە بەرپرسان و ئەندامانی خێزانەکانیان و مانەوەی ئەو پاسپۆرتە لەلایان دوای تەواوبوونی ئەرکەکانیان "کارێکی نایاسایی و مەترسیدارە".
هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی خەفاجی "ئەم پاسپۆرتە پەیوەندیدارە بە ماوەی ئەرک و کارەکانی بەرپرسان، دوای نەمانیان لە پلە و پۆستەکان پێویستە پاسپۆرتەکەیان لێ وەربگیرێتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






