
یاسر حوسێنی، پەرلەمانتاری عێراق
ئاڤا نیوز
گەندەڵی لە سەرجەم دامودەزگەکانی عێراق بووەتە دیاردە و پەرلەمانتارێک دەڵێت، "پرۆژە هەبووە تێچووەکەی 30 جار لە تێچووی ڕاستەقینەی بووە".
وێنە گەورەکە: دیاردەی گەندەڵی لە عێراق جۆراوجۆرە، سەرجەم کەرتەکانی گرتووەتەوە و بەردەوام لە زیادبووندایە، بەهەدەردان و بردنی پارەی پرۆژەکانیش یەکێک لە گەندەڵییە دیارەکان.
لێدوانی فەرمی: یاسر حوسێنی، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: "لە شەقامێكی بەغدا ڕیزێک دار بە درێژایی یەك کیلۆمەتر بە تێچووی 124 ملیار دینار چێنراون، کە ئەمە چەندینجار زیاترە لە تێچووی خەمڵێنراوی پرۆژەکە".
زانیاریی زیاتر: یاسر حوسەینی بە پشتبەستن بە چاودێری و بەدواداچوونەکان هەندێک نموونە دەهێنێتەوە و دەڵێت، پرۆژە هەبووە 10 جار تێچووەکەی لە تێچووی ڕاستەقینەی زیاتر بووە، هەندێك پرۆژەش هەن 20 و 30 جار تێچووەکەی زیاتر بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، لە کۆی 180 وڵات، عێراق 157ـەمین وڵاتە لەڕووی گەندەڵییەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 50 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






