
هۆشیار زێباری وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق و ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان, وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی دا هۆشیار زێباری ئاشکرای کرد، لەکاتی هاوپەیمانیی سێ قۆڵی لەگەڵ هەموو لایەک گفتوگۆیان کردووە و قائانی بە نوێنەرایەتیی لایەنی ئێرانی داوای لێکردوون هاوپەیمانی لەگەڵ سەدر نەکەن.
وێنە گەورەکە: سێ براوەکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021، پارتی، هاوپەیمانیی تەقەدووم و ڕەوتی سەدر(ڕەوتی نیشتیمانی شیعە) هاوپەیمانەتیی سێ قۆڵیان ڕاگەیاند بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام هەوڵەکانیان سەری نەگرت و هەڵوەشایەوە.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق و ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی لە کەناڵی "ئەلشەرقییە" گوتی، " ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، پێمی گوت هاوپەیمانی لەگەڵ هەموو شیعەکان بکەن نەک تەنیا ڕەوتی سەدر، چونکە ئەوانیش سەر بەئێمەن و شیعەن.
زانیاریی زیاتر: هۆشیار زێباری گوتیشی، هاوپەیمانیی سێ قۆڵی پرۆژەیەکی نیشتمانیی عێراقی بوو و دەرفەت بوو بۆ دروستکردنی گۆڕانکاریی ڕاستەقینە لە وڵاتدا.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






