
قاڵبی زێڕ
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی بواری زێڕ باس لەوە دەکات، لە یەک مانگدا نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21، 30 هەزار دینار زیادی کردووە.
لێدوانی فەرمی: وریا مەلا یاسین، شارەزای بواری زێڕ، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێستا نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لە بازاڕدا 510 هەزار دینارە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دوو هەزار و 400 دۆلارە.
زانیاریی زیاتر: نرخی زێڕ وردە وردە بۆ دوو هەزار و 500 دۆلار تاوەکو دوو هەزار 600 دۆلار بەرز دەبێتەوە، پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی ئایندە نرخەکە بگاتە سێ هەزار دۆلار. بەگوتەی وریا مەلا یاسین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی ڕابردوو نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 480 هەزار دینار بوو، ئێستا نرخەکەی 510 هەزار دینارە، واتە تەنیا لە یەک مانگدا 30 هەزار دینار نرخەکە بەرزبووەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بازرگان و وەبەرهێنەر و وڵاتانی دونیا بەشێوەیەکی گشتیی ڕوویان لە کڕینی زێڕ کردووە، ئەمەش پەیوەندی بەو گۆڕانکارییە ئابوورییانە هەیە کە زێڕ وەک دراوی سەقامگیر دەبینرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: حەماس ئامادەیە بۆ چەکدانان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا