
ئاڤا نیوز
كۆماری ئیسلامیی ئێران لیستێكی 120 كەسی لە ناوی ئەندامانی باڵای حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان داوەتە وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ ئەوەی ڕادەستی ئێرانیان بكاتەوە.
وێنە گەورەكە: حكومەتی ئێران بە نووسراوێكی فەرمی کە ئاڤانیوز لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق پشتڕاستی کردووەتەوە، داوای 120 كەسایەتی سیاسی و سەربازیی حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی کردووە کە نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن، بۆ ئەوەی عێراق ڕادەستی ئێرانیان بكاتەوە. هەر لەم کاتەدا ماڵپەڕی مێهری سوپای پاسدارانیش بڵاوی کردەوە "هەرێمی کوردستان چیتر مافی مانەوەی سیاسی بە دژبەرانی ئێران نادات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی بەرگریی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو لیستەی دراوەتە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ئەوانیش داویانەتە دەزگای هەواڵگری كە لیژنەیەكی چەند كەسین، بەڵام نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەمجەد حوسێن پەناهی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ڕاستە ئاگادارین ئێران لیستێكی 120 كەسی داوەتە عێراق كە ناوی بەرپرسانی حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی تێدایە. لەبارەی پێدانی كارتی نشینگەش بە پەنابەرانی سیاسی گوتی: "ئێمە ئاگادارین كە ڕاگیراوە، بەڵام هۆكارەكەی نازانین".
زانیاریی تایبەت: شێوازی پێدانی مافی مانەوە بە پەنابەرانی سیاسی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕانەگیراوە، بەڵکو گۆڕاوە و بە هاوکاریی لەگەڵ ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یوئێن ئێچ سی ئاڕ - UNHCR) ڕێکخراوە. بەپێی یاسای نێودەوڵەتیش هەر کەسێک مافی پەنابەری سیاسی هەبێت ڕادەست ناکرێتەوە.
لەلایەكی دیكەوە: محەممەد ساڵح قادری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر لیستەکەی ئێران کە یەکەم داواکراوی 'مستەفا هیجری' لێپرسراوی گشتیی حدکایە، بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئێران بۆ دوو مەبەست ئەم كارە دەكات، یەكەمیان پاساوهێنانەوەیە بۆ كارە تیرۆریستییەكانی خۆی و دووەمیشیان ڕەوایەتیدانە بە مەشرووعیەتی خۆی لە ڕێگەی دوژمنسازی و دەستوەردان عێراق و هەرێمی کوردستان".
گۆشەیەکی دیکە: قادری سەبارەت بە هەواڵەکەی مێهری ئێران باسی لەوە کرد، ئەوان ئاگاداری ڕاگرتنی مۆڵەتی نشینگەی سیاسین لە هەرێمی کوردستان، بەڵام "وەستانەکە کاتییە و بەهۆی گۆڕینی سیستەمەوەیە"، دەنگۆی هەواڵەکەی سوپای پاسدارانیشی بۆ دروستکردنی 'شەڕی دەروونی' گەڕاندەوە کە "دەسەڵاتی ئێران بەردەوام بەرامبەر نەیارەکانی دەیکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەفغانستان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە 76 کەس گیانلەدەست دەدەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەسعەد شەیبانی لە پاریس لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیل کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی 11 جار سوپاسی ترەمپ دەکات
19 ئاب
وێنەی کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
19 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی شەهیدان: بۆ هێنانی کارتی نیشتمانی دوایین مۆڵەت دەدات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوت و کانزاکانی هەولێر لەسەر ڤیدیۆیەکی ئاڤا هۆشداری دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کازمی بۆ لەتیف ڕەشید: هەڵمەتی شکاندنم دەستیپێکردووە و بەپەلە وەرە سەرخەت