
ئاڤا دیجیتاڵ
بە مووشەک هێرش دەکرێتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە دێرەزرووی ڕۆژھەڵاتی سووریا، بەرەی مقاوەمەش بەرپرسیارێتی هێرشەکە لەئەستۆ دەگرێت.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: ئەمشەو بە ژمارەیەک مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لەنێو کێڵگەی گازی کۆنۆکۆ و دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە کێڵگەکە بیسترا. تاوەکو ئێستاش ئاماژە بە هیچ زیانێک نەکراوە.
زانیاری زیاتر: گرووپە چەکدارە عێراقییەکانی نزیک لە ئێران ناسراو بە بەرەی مقاوەمە، بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکە ڕاگەیاند و دەڵێن بە سێ مووشەک هێرشەکەیان کردووە، بەڵام ئاماژەیان بە شوێنی ئاراستەکردنی مووشەکەکان نەکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێڵگەی کۆنۆکۆ دەکەوێتە دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەیە.
ئەمەش بزانە: هێرشەکە کاردانەوەیە بەرامبەر هێرشەکەی دوو ڕۆژ پێش ئێستای ئەمریکا لە بەغدا کە بەهۆیەوە دوو سەرکردەی کەتائیب حیزبوڵڵا کوژران، ئەوکات بەرەی مقاوەمە هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کرد.
باکگراوند: بەهۆی جەنگی حەماس -ئیسرائیل لە غەززە کە زیاتر لە چوار مانگە هەڵگیرساوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 160 هێرش لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران کراونەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا، دیارترین هێرش کۆتایی مانگی ڕابردوو بوو بۆ سەر بنکەیەک لە ئوردن کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازیی ئەمریکی.
لە وەڵامدا ئەمریکا هێرشی تۆڵەی دەستپێکرد، لە یەکەم هەنگاودا 85 بنکە و بارەگای گرووپە چەکدارەکانی لە عێراق و سووریا بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە دەیان چەکدار کوژران و بریندار بوون، دوو ڕۆژ پێش ئێستاش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بەغدا هێرشی کردە سەر دوو سەرکردەی کەتائیب حیزبوڵڵا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کانوونی یەکەم
سەرکردەیەکی حەماس لە غەززە کوژرا





