کوردستان

مەسرور بارزانی ئاشکرای کرد لە ئەمریکا چ بەڵێنێکی پێدراوە: وەک هاوبەشێکی سەرەکی لە کوردستان دەڕوانێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی ئایاری 2025، بەسەرپەرشتيی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. دوای کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێت،  ئەمریکا بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی سەرەکی دەڕوانێت.