شۆکی هەڵبژاردن ڕوویدا؛ بۆ یەکەمجار لە سلێمانی و دەوروبەری زۆرترین ڕێژەی دەنگی پووچەڵ تۆمار کرا
- هەواڵ
- 9 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
بەپێی دەنگە جیاكراوەكانی بنكەكانی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە 16 هەزار دەنگی نێو سندووقەكان پووچەڵ كراونەتەوە و لە ئامێری ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان، بە پووچەڵ هەژمار كراون.
چیرۆکەی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو؛ 276 هەزار و 613 دەنگدەر کە پێکهاتوون لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتیان کرد.
بەپێی نوێترین زانیاریی بەدەستهاتوو، لە پارێزگای سلێمانی 16 هەزار و 961 دەنگی پووچەڵ هەبووە، پارێزگای هەولێر لە پلەی دووەمدایە و 11 هەزار و 915 دەنگ پووچەڵ بوون، بەڵام لە پارێزگای دهۆک تەنها 3 هەزار و 567 دەنگی پووچەڵ هەبوون.
زانیاریی تایبەت؛ زۆرترین دەنگی پووچەڵ لەسەر ئاستی كوردستان، لەسنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە تۆماركراون؛ نزیكەی 17 هەزار دەنگی نێو سندووقەكان پووچەڵن. لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، دەنگی پووچەڵ دووەمە.
هۆكارە زانراوەكان: هۆكارەكەشی ئەوەبووە، یەكێتی داوای لە ژمارەیەكی زۆری ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان كردووە، دەنگ بە كەسێكی كورسیی كۆتا بدەن، بەهۆیەوە بەشێكیان دووچاری هەڵە هاتوون و بەشێكیشیان لەم داواكارییە هەڵوێستیان وەرگرتووە و بە ئەنقەست دەنگەكانیان پووچەڵ كردووەتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی ئەو داتا و زانیارییانەی دەست ئاڤا کەوتوون، لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، 16 هەزار و 961 دەنگی پووچەڵ هەبووە، تەنیا لە سەنتەری سلێمانی، حەوت هەزار و 452 دەنگی پووچەڵ تۆماركراون.
لە دوو بنكەی پارێزگای هەڵەبجە، 611 دەنگی پووچەڵ هەبوون، لەكاتێكدا دەنگی یەكێتی، هەزار و 126 دەنگە، هاوكات لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، دوو هەزار 455 دەنگی پووچەڵ هەبوون، لە قەزای کەلاریش 164 دەنگی پووچەڵ هەبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
نرخی نەوت بەرەو گەورەترین دابەزینی ساڵانە هەنگاو دەنێت
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی سووریا: دراوی نوێ بەهای ناگۆڕێت و هەڵاوسان زیاد ناکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی خەرجنەکردنی شایستەی هەزاران جووتیاری دهۆک چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەڵگەنامە ئەمریکییەکان؛ 14 ساڵ لەمەوبەر پووتین هۆشداری لەبارەی چەکی ئەتۆمی ئێران داوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

مامۆستایەکی ئایینی: ئازایەتی ئاڤا بوو خەڵکی لێقەوماوی لافاوەکەی چەمچەماڵ هاوکاری کران
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەغدا؛ کامێرایەکی چاودێری لەبەردەم دەرگای ماڵێک هەرای ناوەتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی خەرجنەکردنی شایستەی هەزاران جووتیاری دهۆک چارەسەر کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر سۆماڵیلاند، میسر و تورکیا هۆشداریی تووند دەدەنە ئیسرائیل
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی شوێنی عودەی و قوسەی ئاشکرا کرد نهێننیە گەورەکەی درکاند
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەردەشت كەسێك بە هۆی ڕەنووی بەفر گیانی لەدەست دا






