عێراق

سێ قوتابی بەهۆی ساختەکردنی بەڵگەنامەکانیان لە کۆلێژی پۆلیسی بەغدا دەردەکرێن

بە گوێرەی وەزارەتی ناوخۆ "ئەو بەڵگەنامە ساختانەی کە لەلایەن ئەو قوتابیانەوە پێشکەش کراوە بارکۆدیان لەسەر نەبووە، ئەوکاتەش سیستمی پشتڕاستی دەرچوونی بەڵگەنامەکان بەبێ ئەو بارکۆدانە کاری کردووە، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2024وە ئەو سیستمە بۆ دڵنیابوون لە سەلماندنی بەڵگەنامەکان دامەزرا.