
دیمەنی تەقینەوەیەک لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بنکەیەکی ئەمریکا لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە شارۆچکەی دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەڕێگەی چەندین مووشەکەوە دەکرێتە ئامانج.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک بە ئاژانسەکانی هەواڵی ڕووسیایان ڕاگەیاندووە: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی بە پێنج مووشەک بنکەیەکی ئەمریکا لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ کرایە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگرێک کەوتووەتەوە و پێدەچێت زیانی لێکەوتبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: وەڵامی هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێرشەکە ئەوەبوو بە 10 مووشەک سەرچاوەی ئاراستەکردنی مووشەکەکانیان لە ناوچەی حویجە مەریعیە کردە ئامانج لەگەڵ سووڕانەوەی بەردەوامی فڕۆکە جەنگییەکان بە ئاسمانی ناوچەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هێرشە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی لەڕێگەی چوار مووشەکەوە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق کرایە ئامانج کە هێزەکانی ئەمریکای لێیە.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لەبارەی هێرشەکەی بنکەی عەین ئەسەد هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوەدا "هێرشەکە هیچ زیان و برینداربوونێکی لێ نەکەوتووەتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






