
بۆردوومانێکی تورکیا بۆ سەر لووتکە چیایەک لە سنووری قەزای ئامێدی، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانیان 25 شوێنیان بەهۆی هەبوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە چیاکانی گارە، قەندیل و ئاسۆس بۆردوومان کردوون.
وێنە گەورەکە: سوپای تورکیا لەپاڵ هێرشی زەمینی، لەڕێگەی فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانەکانی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە چڕکردوونەتەوە، بەو هۆیەوە سەدان گوند چۆڵکراون و زەرەر و زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بەر دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان گەیشتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە: "لە ئۆپەراسیۆنی 26ی تەممووزدا لە ناوچەکانی گارە، قەندیل و چیای ئاسۆس 25 ئامانج بۆردوومان کراون، لە بۆردوومانەکاندا ڕوێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتییان، ناوچە مێژووی و کولتوورییەکان، ڕەز و باخی گوندەکان گیراوەتەبەر".
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی بەرگریی تورکیا باسی لەوە کردووە بەهۆی بۆردوومانەکان ژمارەیەک گەریلای پەکەکە کوژراون، بەڵام ئاماژەی بە هیچ ژمارەیەک نەکردووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: میدیای نزی لە پەکەکە ڕایگەیاند، لە شەوی 26 لەسەر 27 ی تەممووزدا، فڕۆکەکانی تورکیا 22 جار ناوچە سنوورییەکانیان بۆردوومان کردوون، بەڵام ڕەتی دەکەنەوە هیچ کوژراوێکیان هەبووبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ






