کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای سەربازیی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان دەستپێدەکاتەوە
- عێراق
- 2024-02-11

کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا. وێنە: شەرقوڵئەوسەت
ئاڤا دیجیتاڵ
خشتەیەک بۆ دیاریکردنی وادەی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دادەرێژرێت و لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکدەهێنرێت.
وێنە گەورەکە: هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە ناوچەکە بەردەوامە؛ حکومەتی عێراق بۆ سەقامگیری و ئەمریکاش بۆ کەمکردنەوەی ئەو هێرشانە دەیەوێت بە گفتوگۆ و ڕێککەوتن کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانیان بهێنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "ئەمڕۆ یەکشەممە 11-2-2024، لیژنەی باڵای سەربازیی عێراق کۆبوونەوەکانی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەغدا دەستپێکردەوە و درێژە بە کۆبوونەوەکان دەدەن؛ هەنگاو بۆ پەیوەندییەکی دووقۆڵی دەنرێت". یەحیا ڕەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندووە.
زانیاریی زیاتر: دوای کۆکردنەوەی واژۆی زیاتر لە 160 پەرلەمانتار، شەوی ڕابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێکی بۆ "دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا" ئەنجامدا، دانیشتنەکە تەنیا دوو کاتژمێری خایاند و بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. زۆرینەی پەرلەمانتاری فراکسیۆنە کوردییەکان بەشدارییان نەکرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





