وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامدانەوەمان لە چوارچێوەی ڕێسا و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-05

ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە کە وەڵامدانەوەیان بۆ ئیسرائیل لە چوارچێوەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەبێت.
وێنە گەورەکە: ئێران، ئیسرائیل بە کوشتنی هەنیە تۆمەتبار دەکات و پێی وایە ئەمە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی ئەو وڵاتە و پێشێلی یاسای نێودەوڵەتییە. ئێران دەڵێت "ئێمە مافی خۆمانە کە بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی و سەروەریی خاکی خۆمان بکەین". هاوکات ڕوونی دەکاتەوە کە "وەڵامدانەوەی ئێمە بۆ ئیسرائیل لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێت".
لێدوانی فەرمی: ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێران بۆ سزادانی ئیسرائیل چاوەڕێی هیچ کەس و لایەنێک ناکات و خۆی بەرگری لە خۆی دەکات، ئێمە ناتوانین دەستەوەستان بین و بەرگری لە ئاسایشی خۆمان و ئاسایشی دۆستان و ناوچەکەمان دەکەین. پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایش بە ئەرکی خۆی هەستێت کە دابینکردنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە. نابێت کەس گومان لە مافی ئێران لە سزادانی ئیسرائیل بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بکات
لەلایەکی دیکەوە: حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران ڕایگەیاند، وەڵامی ئێران بۆ ئیسرائیل لە تۆڵەی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە هێندە تووند دەبێت کە ئیسرائیل تێبگات لە چ هەڵەیەکی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 31-07-2024 ئیسماعیل هەنییە، لە تاران، کوژرا، لەو کاتەوە جیهان چاوەڕێی تۆڵەسەندنەوەی ئێرانە و ئێران هێشتا کاردانەوەی ڕاستەوخۆی کرداریی نەبووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی خۆسەر داوای کۆتاییهێنان بە گەمارۆی سەر کۆبانێ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: دیمەشق ئاگربەستی پێشێلکرد و بە درۆن هێرشی کردە سەرمان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی پزیشکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامیشلۆیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران دوو کەسی بەتۆمەتی هاوکاری داعش لەسێدارە دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا





