زۆربەی زیندانییانی چاکسازیی گەورانی دهۆک بازرگان و بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانن
- کوردستان
- 2024-02-12

ساڵی ڕابردوو دەست بەسەر 700 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە، وێنە: تێرن بریج
ئاڤا نیوز
مەترسیی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەبێت، ئێستا بەشێکی زۆری سزادراوانی چاکسازیی گەورانی دهۆک بەهۆی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر حوکم دراون.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز لە سەرچاوەی باڵای ئەمنییەوە زانیویەتی، زۆربەی ئەو کەسانەی ئێستا لە چاکسازیی گەورانی دهۆک زیندانی کراون، تووشبوو یان بازرگانی ماددەی هۆشبەرن و زۆرینەیان تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵاندایە و لە هەردوو ڕەگەزن. لە چاکسازیی ژنان 13 کچ بەو هۆکارە دەستگیرکراون.
ئەمەش بزانە: بەپێی ئەو بەدواداچوونەی ئاڤا نیوز کردوویەتی، سەرچاوە ئەمنییەکان زانیارییان هەیە کە لە دوو شوێنی سنووری پارێزگای دهۆک ماددەی کریستاڵ بەرهەم دەهێنرێت و هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئاشکراکردنی شوێنەکە و دەستبەسەرداگرتنی، ئەمە جگە لەوەی لە زۆربەی دەروازە سنوورییەکانەوە هەوڵی دزەپێکردنی ماددەی هۆشبەر دەدرێت.
گرنگی بابەتەکە: بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک، تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و 200 کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و دەستگیراوە بەسەر 700 کیلۆگرام ماددەی جۆراوجۆریشدا، کە ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە لەبارەی بەکارهێنەران و بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئاسایشی دهۆک ڕایگەیاندووە، بچووکترین کەس کە لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراوە تەمەنی 12 ساڵە، ئاڤا نیوز زانیویەتی لەو تەمەنەش بچووکتر هەیە، ئەمەش بەو مانایە دێت، کە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان ئێستا منداڵانیش بە ئامانج دەگرن.
هەنگاوی داهاتوو: دکتۆر نەوزاد سامی، رێکخەری تەندروستی دەروونیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک دەڵێت: نزیکەی شەش مانگە بەرنامەیەکی چارەسەری دەروونی بێ دەرمان لە چاکسازییەکانی گەوران و نەوجەوانانی دهۆک دەستیپێکردووە، کە تووشبووانی ماددەی هۆشبەر 12 جۆری چارەسەر وەردەگرن.
خاڵە ئەرێنییەکان:
· لە قۆناغی یەکەمی ئەو بەرنامەی چارەسەرییە دەروونییەدا 40 تووشبوو چارەسەر وەردەگرن.
· بە گوتەی خێزانەکانیان، تا ڕادەیەکی باش تووشبووان سوودیان لە چارەسەرەکە وەرگرتووە.
· دوای تەواوکردنی ماوەی سزادانەکەیان، تاوەکو شەش مانگیش لە ماڵەوە چارەسەرەکە لەگەڵ تووشبووان بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




