
نەخۆشخانەیەکی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، پەتای كۆلێرا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەكی باش كۆنتڕۆڵ كراوە و ئەمساڵ هیچ تووشبوویەك لە سنووری هەولێر تۆمار نەكراوە.
بۆچی گرنگە: كۆلێرا نەخۆشییەکی درمی کوشندەیە کە دەبێتە ھۆی ھەوکردنی ریخۆڵە، لە ئەنجامی توشبوون بەم بەکتریایە مرۆڤ توشی سکچوونێکی توند دەبێت، تۆمارنەكردنی هیچ حاڵەتێك لە پایتەختی هەرێمی كوردستان، هەواڵێكی گرنگە.
لێدوانی فەرمی: د. بێریڤان یاسین، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر: پەتای كۆلێرا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەكی باش كۆنتڕۆڵ كراوە و ئەمساڵ هیچ حاڵەتێكی پەتای كۆلێرا لە سنووری هەولێر تۆمار نەكراوە.
هۆكارە زانراوەكان: هۆكاری سەرەكیی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەوزەمیوەیەی كە بە ئاوی پیس ئاو دەدرێن، ئەم حاڵەتەش بەراورد بە پێشووتر كەم بووەتەوە و تیمەكان بە بەردەوامی چاودێری شوێنەكان دەكەن، هۆكارێكی دیكە پیسیی ئاوی بیرەكانە ئەمەش لەڕێگەی كلۆرەوە چارەسەر دەكرێت. د. بێریڤان یاسین، وادەڵێت.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






