ئیسرائیل بە ئاگربەست ڕازی بووە و تیمێک بۆ گفتوگۆ دەنێرێتە قەتەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-14
دیمەنی وێرانیی غەززە دوای بۆردوومانەکانی ئیسرائیل- وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد، نەتەنیاهۆ ڕەزامەندی داوە تیمێکی ئیسرائیلی بۆ گفتوگۆ لەبارەی ئاگربەستی غەززە بنێرێتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا، میسر و قەتەر داوایان لە ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس کرد، سبەی پێنجشەممە گفتوگۆکانی نێوانیان دەستپێبکەنەوە سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگر بەست.
زانیاریی بهدهستهاتوو: دوای ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ بەشداربوونی تەواوی تیمی دانوستانکار لە گفتوگۆکانی دەوحەی پایتەختی قەتەر، هەر یەکە لە سەرۆکی ڕێکخراوی شاباک، نوێنەری سوپای ئیسرائیل و سەرۆکی مۆساد وەک تیمی شاندەکە دیاری کران.
لێدوانی فەرمی: بێزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "هیچ دانوسانێک ڕێگری ناکات لە بەرەنگاربوونەوەی بیرۆکەی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین".
لهلایهكی دیكهوه: ئاژانسی فەرەنسی لە زاری سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی حەماس بڵاوی کردەوە: "حەماس بەهیچ شێوەیەک دانووستان لەسەر ئەوە ناکات کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتبوو".
ئەمەش بزانە: ئیسرائیل پێشوازی لە بانگهێشتنامەکە ئەمریکا، قەتەر و میسر سەبارەت بە گفتوگۆکانی ئاگر بەستی غەززە کرد، بەڵام تائێستا بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس پشتڕاستیان نەکردووەتەوە کە بەشداریی گفتوگۆکان دەکەن یاخوود نا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





