
ئاڵای ئێران و قەتەر
ئاڤا نیوز
قەتەر داوای کردووە ئێران بۆ هاوکاربوون لە بەرەوپێشچوونی زیاتری دانوستانەکانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە و بەردانی بارمتەکان، پێداچوونەوە بە بڕیاری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بکات.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا دانوستانەکانی ئاگربەست لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچن، محەممەد بن عوبدولڕەحمان ئالسانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گفتوگۆی کردووە و دوایین بەرەوپێشچوونەکانی دانوستانەکانی پێ ڕاگەیاندوون.
زانیاریی زیاتر: ئالسانی بە ئێرانییەکانی گوتووە، ئێوە دەبێت بە تەواوی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بابەتە بکەن کە ئایا لەو کاتەدا کە لە دانوستانەکان بەرەوپێشچوون بەدیهاتووە، هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە بەرژەوەندیی ئێوە و حیزبوڵڵایە یان نا؟
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەتەر، میسر و ئەمریکا لە دانوستانەکانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە و بەردانی بارمەتەکان نێوەندگیری دەکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





