لە عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون تۆمارنەکراوە
- تەندروستی
- 2024-08-18

توشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون کە نیشانەکانی نەخۆشییەکە لەسەر دەستی دەرکەوتوون. وێنە؛ بی بی سی
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو ئەم ساتە هیچ تووشبووێک بە ڤایرۆسی ئاوەڵەی مەیموون لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
وێنە گەورەکە: خێرا بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون لە ژمارەیەک وڵات وای لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کرد باری لەناکاوی تەندروستیی جیهانی ڕابگەیێنێت.
لێدوانی فەرمی: سەیفەدین بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت: وەزارەتەکەمان لە توانایدا هەیە نەخۆشییەکە دەستنیشان بکات و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ هەموو پێشهاتەکان دەکرێت، هەر پێشهاتێکیش هەبێت بە فەرمی ڕایدەگەیێنین".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەدر، لە نێوان وەزارەتی تەندروستیی فیدراڵی و لایەنە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر هەموو پرسە پەتازانییەکان هەماهەنگی هەیە و هاوکارن، جا چ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی لە هەولێر یان بەرێوەبەرایەتییە تەندروستییە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بێت".
لەلایەکی دیکە: بەگوتەی گوتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی: هیچ چارەسەرێکی ڕاستەوخۆ بۆ ڤایرۆسەکە نییە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تیمی تەندروستی هەیە بۆ زوو دەستنیشانکردنی هەر حاڵەتێکی پەتازانی بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






