شوێنگرەوەی ڕێبوار تەها لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەستبەکار دەبێت
- کوردستان
- 2024-08-21

عەبدوڵڵا میر وەیس لەکاتی خواردنی سوێندی یاسایی وەکو ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
عەبدوڵڵا میروەیس لە دادگای کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد و لەبری ڕێبوار تەها وەکو ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەستبەکار بوو.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا، ژمارەی ئەندامانی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ چوار ئەندام کەمبووەوە و پێویست بوو یەدەگی یەکەم لە هاوپەیمانیی کوردستان بچێتە شوێنی.
بۆچی گرنگە: هەڵبژاردنی ڕێبوار تەها وەکو پارێزگار گرفتی بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دروست کردبوو، چونکە یەکێتی لەگەڵ یەک ئەندامی کۆتای کریستیان و سێ ئەندامی عەرەب کە حکومەتی خۆجێیان پێکهێناوە، دەبوونە هەشت ئەندام و نەیاندەتوانی ڕێژەی یاسایی 50+1ـی تەواو بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە عەبدوڵڵا میر وەیس کە یەدەگی یەکەم بوو لە لیستی هاوپەیمانیی کەرکووک هێز و ئیرادەمانەیە، وەک ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بانگهێشتی کۆبوونەوە بڵاوبکاتەوە و پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگاکە هەڵبژێردرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 54 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





