
وێنەی دوو دەرمانەکە
ئاڤا نیوز
دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، لەبارەی دوو جۆر دەرمانەوە هۆشداریی دەدات و بڕیاری قەدەغەكردنی فرۆشتنیان دەدات.
بۆچی گرنگە: دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بە بەردەوامی پشكنین بۆ هەموو جۆرە دەرمانێك دەكات، هەر دەرمانێك كاریگەریی نەرێنی و زیانی ڕاستەوخۆ و لاوەكی بۆ مرۆڤ هەبێت، بڕیاری قەدەغەكردنی دەدات.
بڵاوكراوەی فەرمی: دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان ڕایگەیاند: بە مەبەستی زیاتر هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی تاقیگەیی بڕیارمان دا بە ڕاگرتنی فرۆشتنی دوو بەرهەمی دەرمانسازیی تەواوکەریی خۆراکی بە شێوەژەمی دەرمانسازیی قەترەی دەم کە ماددەی میلاتۆنینیان تێدایە.
زانیاریی زیاتر: دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ئاشكراشی دەكات بەرهەمە دەرمانسازییەکان بە ناوەکانی (HONORTONIN drops) بە ژماره باجی (HNR1715) دروستکراوی کارگەی (HONOR) و (melatonin drops) بە ژمارە باجی (23B038) دروستکراوی کارگەی (inalme) دوای ئەوەی لەلایەن تیمەکانی چاودێریی بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیی KMCA پشکنینی فیزیکیان بۆ ئەنجامدرا دەرکەوت کە تەنۆلکەی بینراو "visible particle" یان تێدایە.
ئەوەش بزانە: داوا لەسەرجەم دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەكرێت، لە ئەمڕۆ بەدواوە فرۆشتنی ئەو دوو بەرهەمە ڕابگرن، تاوەکو ئەنجامی تاقیگەیی نوێ لەسەر ئەو دوو بەرهەمە دەردەچێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کۆرمۆر و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مارکۆ ڕوبیۆ: ڤیزا نادەینە ئەو کەس و لایەنانەی ئازادی ئایینی پێشێل دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم






