
سووتانی کەشتییەک لە دەریای سوور، سەرچاوە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە دەریای سوور بە مووشەک هێرش دەکرێتە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری یۆنان، لەکاتێکدا 25 کارمەندی دەستەی کەشتیوانی تێدا بووە.
وێنە گەورەکە: هێرشی حوسییەکان وای لە زۆرێک لە خاوەن کەشتییەکان کردووە خۆیان لە ناوچەی دەریای سوور بەدووربگرن و، کەشتییەکانیان بنێرن بۆ ڕێگایەکی درێژتر و ئاڵۆزتر لە دەوروبەری لووتکەی باشووری ئەفریقا، بەڵام بەشێک لە کەشتییەکانیش ناچارن ئەم ڕێگا پڕ مەترسییە بەکاربهێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کەشتیوانی یۆنان و ئۆپەراسیۆنی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا ڕایانگەیاند: کەشتییەکە کاتێک 143 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری بەندەری حودەیدە لە یەمەن دووربووە، لەلایەن 12 کەسەوە هێرشی کراوەتە سەر و چەندین مووشەکیان ئاراستە کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری کاروباری دەریایی یۆنان هێرشەکەی سەرکۆنە کرد و بە "پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیییەکان و هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ئاسایشی کەشتی نێودەوڵەتی" وەسف کرد.
باکگراوند: دوای سەرهەڵدانی شەڕی غەززە، چەکدارانی حوسی نزیک لە ئێران وەک پاڵپشتییەک بۆ حەماس هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و کەشتییە نێودەوڵەتییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






