
وێنەی بەرپرسە کوژراوەکەی پەکەکە
ئاڤا نیوز
دەزگای هەواڵگیریی تورکیا ناسراو بە (میت) کوشتنی بەرپرسی لۆجیستی و دارایی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند و دەڵێت، ماوەیەکی درێژ بوو چاودێریان دەکرد.
چیرۆکی سەرەکی: میدیاکانی تورکیا لە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە هەواڵی کوشتنی عەبدولحەمید گاباری ناسراو بە (تەکین گویی) لەلایەن میتەوە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو بەرپرسەی پەکەکە لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان کراوەتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: عەبدولحەمید گاباری لە ساڵی 1992 چووەتە ڕیزەکانی پەکەکەوە و لە ساڵی 2018 چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و بەرپرسی لۆجستی و دارایی ڕێکخراوەکە بوو، لە لیستی داواکراوەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 22ـی ئەم مانگە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردوومانی ئامانجێکی لە ناوەندی شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان کرد، بەبێ ئەوەی ئامانجەکە ئاشکرا بکرێت.
باکگراوند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا 92 هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە، بەهۆیانەوە 29 کەس گیانیان لەدەست داوە، زیاتر لە 27 کارمەندی سەربازی و 16 کەسی مەدەنیش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ






