
عەبدولکەریم حوسێنزادە
ئاڤا نیوز
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، بە فەرمانێک عەبدولکەریم حوسێنزادە، پەرلەمانتاری کوردی سوننی، وەک جێگری خۆی بۆ کاروباری "گەشەپێدانی گوند و ناوچە بێبەشکراوەکانی وڵات" دانا.
وێنە گەورەکە: پزیشکیان بەڵێنی دابوو سوود لە تەواوی توانا و لێهاتووییەکانی وڵات وەربگرێت و حکومەتێکی "هاوپەیمانیی نیشتیمانی" پێکبهێنێت. بۆیە چاوەڕێ دەکرا لە ناو وەزیرەکاندا کەسانی کورد و سوننە هەبن، بەڵام هیچ کام لە وەزیرەکان لەوانە نەبوون، ئەمەش ناڕەزایی لای سوننە و کورد دروست کرد.
قووڵتر: حوسێنزادە دەبێتە یەکەمین ئەندامی سوننی کابینەکەی حکومەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرزترین پۆستە کە تا ئێستا سوننەکان لە ئێران وەریانگرتبێت.
زانیاریی زیاتر: حوسێنزادە خەڵکی نەغەدەیە، نوێنەری شارەکانی نەغەدە و شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامی لیژنەی ئاوەدانیی پەرلەمانی ئێران بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پزیشکیان لە فەرمانی دانانی حوسێنزادەدا نووسیویەتی: بەهۆی پابەندی و ئەزموونە بەنرخەکانی بۆ ئەو پۆستە هەڵبژاردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 30 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





