
دیمەنێکی دوێنێی زێی بچووک دوای گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێران
ئاڤا نیوز
دوای 24 کاتژمێر لە وەستانی پڕۆسەکە، دابەشکردنی ئاو بەسەر دانیشتووانی قەڵادزێ دەستیپێکردەوە. بەربەستێک بەدرێژایی 120 مەتر لەبەردەم زێی بچووک دروستکراوە و بەشی یەک ساڵ ئاو گلدراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە سەرچاوەی ئاوی زێی بچووک دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی پاییز و کەمبوونەوەی ئاو، ئێران دەیگرێتەوە و بۆ بەنداوی ورمێ بەکاری دەهێنێت، بەمەش ئاوی زێی بچووک زۆر کەمدەکات و گرفت بۆ خەڵکی قەڵادزێ دروست دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی ئاوی خاس بۆ دابینکردنی ئاوی پاک بۆ 95 هەزار دانیشتووی قەڵادزێ لەسەر زێی بچووک دروست کراوە، کاتێک ئێران ئاو دەگرێتەوە ئاوی زێ کەمدەکات و ناگاتە پەمپەکانی پرۆژەکە.
لێدوانی فەرمی: مارف مەحموود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە کاتژمێر 04:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوبەشانی قەڵادزێ دەستی پێکردووەتەوە، بەربەستێکی 120 مەتر درێژ و 12 مەتر پان لەبەردەم ئاوەکە دانراوە و بەشی یەک ساڵی دیکە ئاومان گلداوەتەوە".
ئەمەش بزانە: ئێران لە نزیک بەنداوی کانی سێو لە دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە درێژایی 37 کیلۆمەتر بە بۆڕی ڕێرەوی بەشێکی ئاوی زێی بچووکی گۆڕیوە و بۆ بەنداوی ورمێی بردووە، بۆ ئەوەی وشک نەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





