یەکەم کۆبوونەوەی وڵاتانی پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان لە ئیستەنبووڵ دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-29

نەخشەی نوێی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی چوارقۆڵی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان لەشاری ئیستەنبووڵ لە دۆڵمەباخچەلی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان لە چوارچێوەی ئەو یاداشتە 26 خاڵییەی نێوان بەغدا و ئەنقەرەیە کە لە 22ـی نیسان لە دوای سەردانەکەی ڕەجەب تەیەب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە بەشداری قەتەر و ئیمارات لە بەغدا واژۆ کرا.
لێدوانی فەرمی: عەبدولکەریم ئۆڕاڵئۆغلو، وەزیری گواستنەوەی تورکیا لە پەڕەی فەرمی وەزارەتەکەی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکە هەنگاو بەرەو قۆناغێکی زۆر گرنگ دەنێین.
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە: کۆبوونەوەکە بە بەشداری وەزیرانی گواستنەوەی نێوان تورکیا، عێراق و قەتەر لەگەڵ وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات دەکرێت کە واژۆیان لەسەر یاداشتەکە کردووە، وردەکاری کارکردن لەسەر پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان دەخرێتەڕوو و لە ساڵی 2025 پلان بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە دادەنرێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: ئەو پڕۆژەیە بۆ گەورەکردنی قەبارەی بازرگانی ئەو چوار وڵاتەیە، لە هەمان کاتدا ڕێگای بازرگانیی نێودەوڵەتی نێوان تورکیا، ئاسیا و ئەوروپا دروست دەکات، ڕێگەیەکی پارێزراوی بازرگانی بوونیاد دەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






