سوپای پاسداران: ئەمریکا توانای بەرەنگاربوونەوەی ئێرانی نییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-02-15

ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران
ئاڤا نیوز
فەرماندەیەکی سوپای پاسداران ڕایدەگەیێنێ، سوپای ئەمریکا خۆی لە شەڕکردن لەگەڵ ئێران بەدووردەگرێت، چونکە توانای بەرەنگاربوونەوەیان نییە.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە، گەیشتوونەتە ئاستێک کە سوپای ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە ئاشکرا دەڵێت: "بەدوای ململانێ لەگەڵ ئێران ناگەڕێت، چونکە توانای بەرەنگاربوونەوەیان نییە".
فەرماندەکەی سوپای پاسداران پێیوایە ئێران یەکێکە لە زلهێزەکانی جیهان لە بوارەکانی بەرگری، مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا، زیاتر دەڵێت"ئێستا دەتوانین ئامانجە جووڵاوەکان بپێکین، یان لە هەر شوێنێک بمانەوێت دەتوانین بەکارهێنانی فڕۆکە ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری بکەین."
باکگراوند: لەدوای سەرهەڵدانی جەنگی غەززە و پەرەسەندنی گرژییەکان لە نێوان ئەمریکا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، بەرپرسانی ئەمریکا چەندجارێک دووپاتیکردووەتەوە بەدوای شەڕدا ناگەڕێت و نایەوێت لەگەڵ ئێران بکەوێتە جەنگەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





