داواکاریی ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران دەبرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- کوردستان
- 2024-09-02

لۆگۆی سەندیکای پارێزەران و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان
ئاڤا نیوز
داواکاری زیاتر لە 10 هەزار پارێزەر و ڕۆژنامەنووس بۆ وەرگرتنی زەوی لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان باس دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەشێکی زۆری پارێزەر و ڕۆژنامەنووسان فەرمانبەری حکومی نین، بۆیە دەیانەوێ هاوشێوەی فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: بەختیار حەیدەر، نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "داواکاری دابینکردنی زەوی بۆ پارێزەران و ڕۆژنامەنووسان ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و لە کۆبوونەوەی داهاتوودا دەخرێتەڕوو."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 8 هەزار و 500 پارێزەر و دوو هەزار ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسان مەرجەکانی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە، لەلایەن سەندیکاکانیانەوە بەفەرمی نووسراو بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ ئەوەی سوودمەند بن.
باکگراوند: دوای 18 ساڵ لە وەستانی، بەهاری ئەمساڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەرکرد و 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





