خواردنی تەواوکەرە خۆراکییەکان لەکاتی گونجاودا کاریگەرییەکانییان زیاتر دەبێت
- تەندروستی
- 2024-09-03

جۆرێکی تەواوکەرە خۆراکییەکان
ئاڤا نیوز
تەواوکەرە خۆراکییەکان سوودێکی زۆر و گرنگییان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەتایبەت ئەگەر لە کاتە گونجاوەکاندا بخورێن.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕۆژنامەی تایمزی هیندستان، کاتی گونجاو بۆ خواردنی تەواوکەرە خۆارکییەکان دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو کرداری هەڵمژین و کاریگەرییان باشتر بکات بەراورد بە کاتەکانی دیکە، هاوکات پێویستە پێش دەستکردن بە خواردنی هەر تەواوکەرێکی خۆراکی نوێ ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماڵتیڤیتامین باوترین جۆری تەواوکەری خۆراکییە، بۆ زۆربەی خەڵک باشترین کات بۆ خواردنی لەگەڵ نانی بەیانیدایە. خواردنی ماڵتیڤیتامین لە بەیانیاندا دڵنیایی دەدات لەوەی جەستە بە درێژایی ڕۆژ بڕێکی بەردەوام لە ماددە خۆراکییە پێویستەکان وەردەگرێت.
زانیاریی زیاتر: تەواوکەرە خۆراکییەکان بەم شێوەی خوارەوە و لەم کاتانەدا بخورێن کاریگەرییان زیاترە:
ڤیتامین دی
بەو پێیەی ڤیتامین دی لە چەوریدا دەتوێتەوە، باشتر وایە لەگەڵ ژەمێکی چەوردا بخورێت.
ڤیتامین سی
ڤیتامین سی دژە ئۆکسانە، کە پاڵپشتی تەندروستی بەرگری و جوانی پێست دەکات. لە ئاودا دەتوێتەوە و دەتوانرێت لە هەر کاتێکی ڕۆژدا بخورێت. بەڵام پزیشکان پێشنیازی ئەوە دەکەن، کە ژەمە دەرمانەکە دابەش بکرێت بۆ دوو یان سێ ژەمی بچووکتر بە درێژایی ڕۆژ.
ئۆمیگا سێ
ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا سێ، کە لە تەواوکەری زەیتی ماسیدا هەیە، بۆ تەندروستی دڵ زۆر باشە و هەوکردن کەمدەکاتەوە و کارکردنی مێشک باشتر دەکات. هاوشێوەی ڤیتامین دی ئۆمیگا سێ بە باشترین شێوە هەڵدەمژرێت کاتێک لەگەڵ ژەمێکی چەوردا دەخورێت.
کالیسیۆم
دەتوانرێت کالسیۆم لەگەڵ ژەمەکاندا بخورێت بۆ باشترکردنی هەڵمژینی و کەمکردنەوەی ناڕەحەتی ڕیخۆڵە. خواردنی لەگەڵ ڤیتامین دی دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی مژینی کالیسیۆم و تەندروستی ئێسک.
ئاسن
تەواوکەری ئاسن پێویستە بۆ ئەو کەسانەی، کە تووشی کەمخوێنی یان کەمی ئاستی ئاسن دەبن. باشتر وایە بەیانییان لە خورێنی بە گەدەی بەتاڵ بخورێت، بەڵام ئەگەر ببێتە هۆی تێکچوونی گەدە، ئەوا خواردنی لەگەڵ بڕێکی کەم لە خواردن یان پەرداخێک ئاوی پرتەقاڵ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت.
مەگنیسیۆم
مەگنیسیۆم پشتگیری لە کارکردنی ماسولکەکان و حەوانەوە و تەندروستی گشتی دەکات. باشتر وایە پێش خەوتن بخورێت، چونکە یارمەتیدەرە بۆ ئارامکردنەوە و باشترکردنی کواڵێتی خەو.
ڤیتامینەکانی بی
ڤیتامینەکانی بی کە پێویستن بۆ بەرهەمهێنانی وزە و چالاکییەکانی خانە، باشترین کاریگەرییان هەیە ئەگەر بەیانییان، یان دوای نیوەڕۆ بە زوویی بخورێن.
کۆلاجین
باشتر وایە تەواوکەری کۆلاجین لە بەیانییاندا یان لەگەڵ ژەمەکان بخورێت، چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بخرێتە ناو ڕۆتینی ڕۆژانەوە و زۆرترین سوودەکانیان بەدەستبهێنرێت. دەتوانرێت کۆلاجین بخرێتە ناو ئاوی میوە، قاوە و ئاو ئەمەش وایکردووە تەواوکەرێکی گشتگیربێت بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی كاندید بۆ نۆبڵی ئاشتی 2026
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک لە ئێران: لە هەر پێنج خولەکێک کەسێک تووشی شێرپەنجە دەبێت






